وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: ئەو کەسانەی لە رۆژانی سەرژمێریدا گەڕابوونەوە بۆ کەرکوک خەڵکی کەرکوک نەبوون
وێستگەنیوز_
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، راگەیەندراوێکی لەبارەی پرۆسەی سەرژمێریی لە کەرکوک بڵاوکردەوە و وتی، "ئەو کەسانەی لە رۆژانی
سەرژمێرییدا لە
هەرێمی کوردستانەوە گەڕابوونەوە بۆ کەرکوک، خەڵکی کەرکوک نەبوون و ئەم بابەتە لە داهاتوودا کاریگەری
لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن لەو شارە دەبێت".
ئەمڕۆ 23ی تشرینی دووەمی
2024، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیەندراوێکیدا لە ماڵپەری تایبەتی خۆی لە ئێکس بڵاویکردەوەو وتی، "ئەو
کەسانەی لە رۆژانی سەرژمێرییدا لە
هەرێمی کوردستانەوە گەڕابوونەوە بۆ کەرکوک، خەڵکی کەرکوک نەبوون، هەر بۆیە ئەم بابەتە لە
داهاتوودا کاریگەری لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن لەو شارە دەبێت".
ئاماژەى بەوەشکردووە، "هیوادارن بەرپرسانی عێراق، تورکمان
نەکەنە قوربانی پرۆسەی سەرژمێریی، تورکمان پردی پەیوەندیی نێوان تورکیا و عێراقن
و لە ماوەی رابردوودا رووبەڕووی کۆمەڵکوژی بوونەتەوە."
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە کۆتایی راگەیەندراوەکەیدا وتی، "چاوەڕوانی و هەستیاریی ئەوان لە
کەرکوک ئەوەیە دەستکاری دیمۆگرافیای شارەکە نەکرێت و پێکهاتەکانی پارێزگاکە
بەگوێرەی ئەو بنچینەیەی لەسەری رێککەوتبوون درێژە بە ژیانی خۆیان بدەن."
PM:02:23:23/11/2024
ئهم بابهته 356
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت