دەم پارتی: دەسەڵات هەنگاو بە هەنگاو هەوڵ دەدات ویستی تەواوی گەل زەوت بکات
وێستگەنیوز_
دەم پارتی، سەبارەت بە
دانانی قەییوم بۆ شارەوانیی دێرسیم لە باکووری کوردستان رایگەیاند، "دەسەڵات هەنگاو بە هەنگاو هەوڵ دەدات
ویستی تەواوی گەل زەوت بکات.
ئەمڕۆ 23ی تشرینی دووەمی 2024، دەم پارتی (پارتی
یەکسانی و دیموکراسیی گەلان) لە مەڵپەڕی
تایبەتی خۆی لە ئێکس، سەبارەت بە دانانی قەییوم بۆ شارەوانیی دێرسیم شارەوانیی
پلوور لە پارێزگای دێرسیم ،راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، "دەسەڵات
هەنگاو بە هەنگاو هەوڵ دەدات ویستی تەواوی گەل زەوت بکات، دەسەڵات لە رێگەی دادگاوە رەوایی بە سیاسەتی خۆسەپێنیی
قەییوم دەدات، دوایین
هەنگاویشی دەستدرێژیکردنە سەر ویستی خەڵکی دێرسیم و شارۆچکەی پلوور بوو، ئەو مافە
رەوایەی گەل بەو دوو شارەوانییەی دابوو زەوتی کرد."
دەم پارتی وتیشی،
"ئەگەر دەسەڵات پێی وابێت، بە سووربوون بە درێژەدان بە کودەتای دانانی قەییوم
دەتوانێت پارتەکەمان لە ئامانجە سیاسییەکان دووربخاتەوە و لە پاڵپشتیکردن لە مافە سیاسییە
رەواکانمان پاشگەزمان بکاتەوە و ویستی خۆی بەسەرماندا بسەپێنێت، زۆر هەڵەیە."
ئەوەش لە کاتێکدایە، 30ی
تشرینی یەکەمی 2024 قەییوم بۆ شارەوانیی شارۆچکەی ئەسەنیورتی جەهەپە لە ئیستەنبووڵ
دانرا، ئەحمەد ئۆزەر لەکارلابرا بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ
کەجەکە/پەکەکە دەستبەسەر کرا.
رۆژی 4ی تشرینی دووەمی 2024 بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، قەییوم
بۆ شارەوانییەکانی مێردین، ئێلیهـ و خێلفەتی رووها لە باکووری کوردستان دانرا.
ئەو بڵاوکراوەیەی ئەمڕۆی
دەم پارتیش لە دوای ئەوە دێت، کە دوێنێ هەینی 22ی
تشرینی دووەمی 2024، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆی لە ئێکس، بڕیاری دانانی قەییوم بۆ شارەوانیی دێرسیم و شارەوانیی شارۆچکەی پلوور
بڵاوکردەوە.
PM:12:18:23/11/2024
ئهم بابهته 152
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت