وەزیری بەرگریی ئەمریکا: هەزاران سەربازی کۆریای باکوور بەشداری جەنگی ئۆکرانیا دەکەن


وێستگەنیوز_

وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، هەزاران سەربازی کۆریای باکوور هێنراونەتە بەرەکانی جەنگ لە ئۆکرانیا و پێشبینی دەکەن بەمزووانە بەشداریی جەنگەکە بکەن.

لوید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، "هەرچەندە راپۆرتێکی لەو جۆرەمان بەدەست نەگەیشتووە کە سەربازانى کۆریاى باکوور بەشدارییان لە شەڕدا کردبێت، بەڵام زیاتر لە 10 هەزار سەربازی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کۆرسکن".

وەزیری بەرگریی ئەمریکا وتیشی، "ئەو سەربازانە تێکەڵی هێزەکانی رووسیا کراون و راهێنانیانپێکراوە، بەوپێیەش کە تێکەڵی هێزەکانی رووسیا کراون هەمان بەرگی ئەوان دەپۆشن، پێشبینی دەکەین بەمزووانە بچنە ناو شەڕەکەوە".

ئەوەش لە کاتێکدایە، تاقیکردنەوەی موشەکێکی نوێی بالیستی لەلایەن رووسیاوە کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە و ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیاش داوای لە وڵاتانی جیهان کردووە، رێگە نەدەن رووسیا جەنگەکە فراوانتر بکات.


AM:11:33:23/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو