بەریتانیا: بریاری دادگای لاهای بۆ دەستگیرکردنی نەتەنیاهۆ جێبەجێ دەکەین
وێستگەنیوز_
حکومەتی بەریتانیا رایگەیاند، ئەگەر بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سەردانی شانشینەکە بکات، فەرمانی دادگا بۆ دەستگیرکردنی جێبەجێ دەکەین.
ئەمرۆ هەینی 22ـی 11ـی 2024، وتەبێژی کیەر ستامەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، "بەریتانیا بەردەوام پابەند دەبێت بەو ئەرکە یاساییانەی لە یاسای ناوخۆ و یاسای نێودەوڵەتیدا دانراون."
دوێنی پێنجشەممە 21ـی 11ـی 2024، دادگای نێودەوڵەتیی لاهای بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و تاوانی دژی مرۆڤایەتی، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ نەتەنیاهۆ، هەروەها یوئاڤ گالانت، وەزیری بەرگریی پێشووی ئیسرائیل و محەممەد زەیف، بەرپرسی باڵی سەربازیی حەماسی فەلەستینی دەرکرد.
بەپێی بڕیارەکەی ICC، سێ تۆمەتبارەکە سەردانی هەرکام لە 124 وڵاتەکەی ئەندامی دادگاکە بکەن، پێویستە دەستگیر بکرێن.
لە بڕیارەکەیدا هاتووە، لە جەنگی غەززەدا کە لە 7ی ئۆکۆتبەری 2023ـەوە دەستیپێکردووە، نەتەنیاهۆ و گالانت، برسیکردنی خەڵکی غەززەیان وەکو چەکێکی جەنگ بەکارهێناوە و لەژێر سەرپەرشتیی ئەواندا، بە مەبەست هێرش کراوەتە سەر خەڵکی سڤیلی غەززە.
دادگای نێودەوڵەتیی تاوان دەڵێت، بنەمای بڕواپێکراو هەیە کە نەتەنیاهۆ و گالانت بە مەبەست خەڵکی غەززەیان لە خۆراک، ئاو، دەرمان، سووتەمەنی و کارەبا بێبەش کردووە.
PM:05:35:22/11/2024
ئهم بابهته 836
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت