ئێران لەبارەی بڕیاری دەستگیرکردنی بنیامین نەتانیاهۆ چی دەڵێت؟


وێستگەنیوز-

لەبارەی بڕیاری دەستگیرکردنی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و یوئاڤ گالانت، وەزیری پێشووی بەرگریی ئەو وڵاتە لەلایەن دادگای تاوانی نێودەوڵەتییەوە فەرماندەی سوپای پاسداران دەڵێت، "ئەو بڕیارە کۆتایى و مەرگى سیاسیى ئیسرائیلە".


ئەمڕۆ هەینی 22ی تشرینی دووەمی 2024، حسێن سەلامى، فەرماندەى سوپاى پاسداران رایگەیاند، "یاداشتەکەى دادگاى تاوانی نێودەوڵەتی لەبارەی دەستگیرکردنی بنیامین نەتانیاهۆ و یوئاڤ گالانت، وەزیرى پێشووى بەرگریى ئیسرائیل، کۆتایى و مەرگى سیاسیى ئیسرائیلە".

ئاماژە بەوەشدەکات، "مەرگى سیاسیى قەوارەى زایۆنیزمە و لە ئێستادا قەوارەى زایۆنیزم لە گۆشەگیرییەکى سیاسیدا دەژى".

دوێنێ پێنجشەممە 21ی تشرینی دووەمی 2024، دادگای تاوانی نێودەوڵەتی یاداشتی دەستگیرکردنی بۆ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و یوئاڤ گالانت، وەزیری پێشووی بەرگریی ئیسرائیل و محەمەد دیف، فەرماندەی سەربازی حەماس دەرکرد.







PM:01:45:22/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو