چوارچێوەی هەماهەنگی: دەبێت بەزووترین کات کابینەی حکومەت تەواوبکرێت
وێستگەنیوز-
لە نووسینگەی عەمار حەکیم لە شاری بەغدا، لایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەیەکی خولییان بە ئامادەبوونی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەنجامدا، لە دیدارەکەدا چەندین پرسی گرنگ و خشتەی کارەکانی حکومەت تاوتوێ کران و جەخت لەسەر پێویستی چارەسەرکردنی تەنگژەی کارەبا کرایەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوی فەرمیی کۆبوونەوەکە، سەرۆکوەزیرانی عێراق دیدگایەکی گشتگیری بۆ چارەسەرکردنی تەنگژەی ئابووری و چەندین رێکاری کردەیی خستووەتە روو، ئەم پێشنیازانە کە جەخت لەسەر چارەسەری کێشەی کارەبا و کاراکردنی یاساکانی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەت دەکەنەوە، جێگەی رەزامەندی و پاڵپشتی لایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی بوون.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، چوارچێوەی هەماهەنگی دووپاتی کردەوە کە سەرجەم هێزە سیاسییەکان لە رووی پەرلەمانی و سیاسی و میدیاییەوە پاڵپشتی حکومەت دەکەن بۆ سەرخستنی بەرنامە چاکسازییەکەی، هاوکات جەخت لەسەر پێویستیی خێراکردنی هەنگاوەکان بۆ تەواوکردنی کابینەی وزاری لە نزیکترین کاتدا کرایەوە.
بڕیار وایە لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراق دەستپێبکەنەوە بە مەبەستی تەواوکردنی کابینەی حکومەت، چونکە لە ئێستادا لە کۆی 23 وەزارەت، 9 وەزارەت بەبێ وەزیر ماونەتەوە, ئەمەش دوای ئەوە دێت کە متمانە بە کاندیدەکانی ئەو وەزارەتانە نەدراوە و لە بەرامبەریشدا ئەو کاندیدانەی دەنگی پێویستیان بەدەست نەهێناوە، لە دادگا سکاڵای یاساییان دژی پرۆسەی دەنگدانی ناو پەرلەمان تۆمار کردووە.
AM:10:51:09/06/2026
ئهم بابهته 120
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت