لە ماوەی مانگێکدا لە ناوچەکانی عێراق 188 بوومەلەرزە روویانداوە
وێستگەنیوز-
دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق ئاشکرای کردووە لەماوەی مانگێکدا 188 بوومەلەرزە لە ناوچەکانی عێراق روویانداوە.
دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند، "لە ماوەی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا 188 بوومەلەرزە لە ناوچەکانی عێراق تۆمارکراوە".
لە بەیاننامەیەکدا دەستەکە روونیکردووەتەوە، قەبارەی بوومەلەرزەکان لە نێوان 1 بۆ 4.6 پلە بووە، کە 154 لە ناوخۆی عێراق و 34 لە دەرەوەی سنوورەکانی روویانداوە، قوڵایی بوومەلەرزەکان لە نێوان 7 بۆ 38 کیلۆمەتر بووە، هیچ زیانێکی مادی و گیانی نەبووە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، "چالاکی بوومەلەرزەزانی بەتایبەتی لە پارێزگای دیالە چڕبووەتەوە، بەتایبەتی ناوچەکانی خانەقین و بەلەدروز و کفری کە لەماوەی مانگەکەدا 120 بوومەلەرزە تۆمارکراوە.
دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق جەختی لەوە کردووەتەوە، هەڵکەوتەی جوگرافیای عێراق لە نزیک پلێتە چالاکەکانی بومەلەرزەزانی وای لێدەکات کە تووشی کاریگەرییەکانی ئەو بوومەلەرزانە بێت کە وڵاتانی دراوسێی وەک تورکیا و ئێران روودەدەن، بەتایبەتی لە ناوچەکانی رۆژهەڵات و باکوور، لەگەڵ ئەگەری گەیشتنی کاریگەرییەکانیان بۆ ناوچەکانی ناوەڕاست.
AM:09:39:02/12/2025
ئهم بابهته 288
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت