کۆمسیۆنی عێراق: کاندیدەکان ماوەی مانگێکیان لەبەردەستدایە بۆ لێکردنەوەی پۆستەرەکانیان


وێستگەنیوز-

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاگاداری سەرجەم کاندیدان دەکاتەوە لەبارەی لێکردنەوەی پۆستەرەکانیان.


کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، "لە ئەمڕۆوە کاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ماوەی 30 رۆژیان لەبەردەستدایە بۆ لێکردنەوەی سەرجەم پۆستەر و بانگەشەکانیان لەسەر شەقام و شوێنە گشتییەکان".

ئاماژەی بەوەکرد، "هەر کاندیدێک لە ماوەی دیاریکراودا پۆستەر و بانگەشەکانی لێنەکاتەوە، ئەوا کۆمیسیۆن خۆی بەو کارە هەڵدەستێت و تێچووی لابردنی پۆستەرەکان لەو بڕە پارەیە دەبڕێت کە کاندیدەکە وەکو بارمتە لای کۆمیسیۆن دای ناون".


PM:04:25:12/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو