كۆمسیۆن: 39 سكاڵامان له‌سه‌ر ده‌نگدانی تایبه‌ت و گشتی به‌ده‌ست گه‌یشتووه
وێستگه‌نیوز –
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند كه پابه‌ندین به راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان به‌پێی ئه‌و كاته دیاریكراوه، ده‌شڵێت: "له دوو ڕۆژی ده‌نگدانی تایبه‌ت و گشتیدا 39 سكاڵا تۆماركراون".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نوێنه‌ری كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی: "تا ئێستا 39 سكاڵامان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت و گشتی به‌ده‌ست گه‌یشتووه و به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ین".
وتیشی: "وه‌ك كۆمسیۆن پابه‌ندین به راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ئه‌گه‌ر كاندیدێك یان سه‌رۆك لیستێك دوورخرایه‌وه، ده‌نگه‌كانی بۆ خۆی و حزبه‌كه‌شی ده‌سڕدرێته‌وه".
راشیگه‌یاند كه "به‌هۆی هه‌لومه‌رجی ناوازه‌ی پارێزگای كه‌ركوك لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمان بۆ ئه‌و شاره پێكهێناوه".
AM:10:54:12/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 232
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت