کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق: هیچ قەدەغەیەکی هاتووچۆ لەنێوان پارێزگاکاندا نابێت
وێستگەنیوز-
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لەبارەی راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ لە رۆژانی هەڵبژاردندا روونکردنەوە دەدات.
ئەمڕۆ یەکشەممە 2ی تشرینی دووەمی 2025، عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێکی میدیایدا رایگەیاند "لە رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا هیچ قەدەخەیەکی هاتووچۆ نابێت و دۆخەکە ئاسایی دەبێت".
سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، "هیچ قەدەغەیەکی هاتووچۆش لەنێوان پارێزگاکاندا نابێت".
بڕیارە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق رۆژی 9ی تشرینی دووەمی 2025، ئەنجام بدرێت، هەروەها رۆژی 11 تشرینی دووەمی 2025، دەنگدانی گشتیش ئەنجام دەدرێت، پەرلەمانی عێراق لە 329 کورسی پێکدێت، 320یان گشتییە و 9ـەکەی دیکەیان کۆتایە.
PM:12:39:02/11/2025
ئهم بابهته 476
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت