نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ عێراق: با جارێکی تر عێراق مەزن بکەینەوە


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ یەکشەممە 2ی تشرینی دووەمی 2025، مارك ساڤایا، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ عێراق، لە تازەترین پۆستیدا لە ماڵپەڕی "ئێكس" نووسیویەتی، "لە سایەی سەرکردایەتی ژیرانەی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ، عێراق ئێستا گەڕاوەتەوە، من لەسەر كارەكەم، با جارێکی تر عێراق مەزن بکەینەوە!".


پێشتر ساڤایا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندبوو، "هیچ جێگەیەک بۆ گرووپە چەکدارەکان نییە، لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت کاربکەن".

هەروەها ساڤایا داوای "هاوبەشییەکی نزیک"ی لە نێوان بەغدا و هەولێر کرد بۆ گەیشتن بە عێراقێکی خاوەن "سەروەری تەواو، دوور لە دەستێوەردانی دەرەکی، بەتایبەتی لەلایەن ئێران و بریکارەکانییەوە".

رۆژی 19ی تشرینی یەکەمی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا مارک ساڤایای وەک نێردەی تایبەتی وڵاتەکەی بۆ عێراق دەستنیشان کردووە.


AM:10:10:02/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت