دادگای فیدراڵی دوو سکاڵای لەبارەی گرێبەستەکانی نەوتی هەرێمی کوردستان پوچەڵ و رەتکردەوە


وێستگەنیوز_

ئەمڕۆ یەکشەممە 20ـی 7ـی 2025، ماڵپەری فەرمیی دادگەی فیدراڵی عێراق، رایگەیاند، سکاڵاکەی رائید مالیکی پووچەڵکراوەتەوە و سکاڵاکەی باسم غرێباوی-ش رەتکراوەتەوە. ئەم دوو سکاڵایە لەبارەی گرێبەستەکانی ئەم دواییانەی نەوت و گازی هەرێمی لە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق پووچەڵ و رەتکرانەوە.
  
دوو سکاڵاکەی سەر گرێبەستەکانی نەوت لەلایەن هەریەک لە رائید حەمدان مالیکی، ئەندامی لیژنەی یاسایی و باسم نەغیمش غەریباوی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق، لە دژی سەرۆک وەزیران و وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمارکرابوون.
 
سکاڵاکاران، لە هەردوو سکاڵاکەدا داوای نادەستووریبوون و بەتاڵکردنەوەی ئەو گرێبەستانەیان دەکرد کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 19ـی 5ـی 2025 لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکانی 'وێستێرن زاگرۆس و ئێچ کەی ئێن ئینێرجی' بۆ وەبەرهێنان لە کێڵگەکانی نەوتی 'میران و تۆپخانە - گردەمیر' واژۆی کردبوون.
 
هەروەها ئەو گرێبەستانە بە "نادروست و نادەستووری" ناوبردبوو و داوایان دەکرد هەرێمی کوردستان پابەند بکرێت بەوەی هیچ گرێبەستێکی نەوت و گاز بەبێ رەزامەندیی حکومەتی فیدراڵی واژۆ نەکات.
 
یەکێک لە سکاڵاکان داوای دەرکردنی "فەرمانسالاری دەکرد، بۆ راگرتنی خێرای رێکارەکانی جێبەجێکردنی گرێبەستەکان تاوەکو یەکلابوونەوەی داواکە."


PM:02:47:20/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 1604 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو