تەیف سامی دەچێتە پەرلەمانی عێراق لەگەڵ لیژنەی دارایی کۆدەبێتەوە
وێستگەنیوز-
بڕیارە ئەمڕۆ وەزیری دارایی عێراق لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆبێتەوە، سەرۆکی لیژنەکەش دەڵێت، "تاوتوێی خشتەکانی بودجەی ساڵی 2025 دەکەین".
عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی تەموزی 2025، لە لیژنەی دارایی پەرلەمان میوانداری تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق دەکەین".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لەگەڵ تەیف سامی تاوتوێی خشتەکانی بودجەی ساڵی 2025 دەکەین، کە بۆچی تائێستا خشتەکە رەوانەی پەرلەمان نەکراوە، پێشتر داوامان لە وەزیری دارایی عێراق کرد بوو کە پەلە بکات لە ناردنی خشتەکانی بودجەی ساڵی 2025 بۆ پەرلەمان".
عەتوان عەتوانی دەشڵێت، "بە پشتبەستن بە بڕگەکانی ماددەی (77/دووەم) لە یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵیدا بۆ ساڵەکانی (2023، 2024 و 2025)، دەبوو پێش کۆتاییهاتنی ساڵی رابردوو، خشتەکانی بودجە بۆ پەرلەمان بنێردرایە".
AM:09:35:20/07/2025
ئهم بابهته 228
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت