فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سودانی کۆبوونەوە و چەند داواکارییەکیان پێگەیاند


وێستگەنیوز-

فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و باسیان لە رێککەوتنی ئەم دواییەی حکومەتی هەرێم و عێراق کرد.


ئەمڕۆ شەممە 19ی تەموزی 2025، د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، لەگەڵ سەرۆک و جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووینەوە.

د.نەرمین مەعروف بڵاویکردەوە، لە میانەی دیدارەکە گفتوگۆکرا لەسەر چەند پرسێکی هەنووکەیی و بەتایبەت لێکتێگەیشتنی ئەم دواییەی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدڕاڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەست بە نەوت و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، جەختکرایەوە لە گرنگی زمانی گفتوگۆ و دانوستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی کێشە و ئاڵنگارییەکان وپاراستنی مافی هەموو هاولاتیانی عێراق لە چوارچێوەی یاساکان و دەستوری هەمیشەیی.

ئاماژە بەوەکراوە، سەردانیکردنەکە بە مەبەستی گەیاندنی چەند داواکارییەکی پەیوەندیدار بوو بە مافی هاولاتییان لە چین و توێژە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، بە سوپاسەوە سەرۆک وەزیرانی عێراق رەزامەندی لەبارەیانەوە دەربڕی.


PM:10:40:19/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 748 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو