بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئیسرائیل، به‌غدا په‌نا بۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ده‌بات
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه) وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند كه نامه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمكاری عه‌ره‌بی و رێكخراوی هاوكاری ئیسلامی سه‌باره‌ت به "هه‌ڕه‌شه‌كانی" ئیسرائیل ناردووه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی بڵاویكردووه‌ته‌وه، رایگه‌یاندووه كه به‌غدا له نامه‌كانیدا داوای كردووه ئیسرائیل پابه‌ند بێت به راگرتنی "توندوتیژییه به‌رده‌وامه‌كانی ناوچه‌كه و راگرتنی هه‌ڕه‌شه‌كان".
له به‌یاننامه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق باسی له‌وه كردووه كه ئیسرائیل "تۆمه‌ت و بیانوو ده‌هێنێته‌وه به ئامانجی فراوانكردنی ململانێكان له ناوچه‌كه‌دا "، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه په‌نابردنی عێراق بۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ”له په‌رۆشییه‌تی بۆ ئه‌نجومه‌نه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵی خۆی له پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیدا ئه‌نجام بدات ” .
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه عێراق "دانی به‌خۆیدا گرتووه له پرسی به‌كارهێنانی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌ئامانجگرتنی وڵاتێكی دراوسێ".
دوێنێ فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند كه به‌غدا "هه‌ڕه‌شه‌ی ئاشكرا"ی له ئیسرائیله‌وه پێگه‌یشتووه، له وتارێكدا له میانی "كۆڕبه‌ندی زانكۆی ئه‌مریكی" له دهۆك، پشتڕاستی كرده‌وه كه "هێزه چه‌كداره‌كان فه‌رمانیان له سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه وه‌رگرتووه بۆ رێگریكردن له هه‌ر هێرشێك كه له خاكی عێراقه‌وه” و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی "جه‌نگی ناوێت، و هه‌وڵده‌دات مه‌ترسییه‌كه‌ی دووربخاته‌وه”.
پێشتر گدعۆن ساعر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل رایگه‌یاند كه نامه‌یه‌كی بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ناردووه و تیایدا داوای كردووه هه‌نگاوی خێرا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كرده‌وه‌كانی میلیشیاكانی لایه‌نگری ئێران له عێراق بگیرێته‌به‌ر.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌ڵێت: "داوام له ئه‌نجومه‌نه‌كه كرد به‌په‌له هه‌نگاو بنێت بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق ئه‌ركه‌كانی به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كات و كۆتایی به‌م هێرشانه بۆ سه‌ر ئیسرائیل بهێنرێت".
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه گروپه چه‌كداره عێراقییه‌كان به‌ره‌یه‌كیان به‌ناوی (به‌ره‌ی موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی) دروستكردووه و ماوه‌ماوه رایده‌گه‌یه‌نن كه هێرشیان كردووه‌ته‌سه‌ر ئیسرائیل و "ئامانجی گرنگ"یان بۆردوومان كردووه.
PM:12:42:23/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 280
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت