حه‌یده‌ر عه‌بادی: رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ به‌رده‌م گۆڕانێكی ڕیشه‌ییدایه‌


وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی‌ هاوپه‌یمانی‌ نه‌سر رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ به‌رانبه‌ر گۆڕانێكی ڕیشه‌یی دایه‌ و شه‌ڕێكی گه‌وره‌ له‌ ناوچه‌كه‌ سه‌ری هه‌ڵداوه‌. ده‌شڵێت: "ده‌بێت به‌ عاقڵانه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ین".

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 23ی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ 2024، حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆكی‌ هاوپه‌یمانی‌ نه‌سر له‌ دووەم ڕۆژی کۆڕبەندی مێپس24 وتارێكی‌ پێشكه‌ش كرد و باسی‌ ئاڵنگارییه‌كانی‌ ناوچه‌كه‌ی‌ كرد.

له‌ سه‌ره‌تادا عه‌بادی‌ پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی‌ كرد و وتی‌: "هیودارام لایه‌نه‌ براوه‌كان به‌م نزیكانه‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت پێك بهێنن".

له‌ وتاره‌كه‌یدا كۆڕبه‌ندی مێپس، عه‌بادی باسی‌ له‌وه‌ كرد كه‌ "ئه‌مڕۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ به‌رانبه‌ر گۆڕانێكی ڕیشه‌یی دایه‌ و شه‌ڕێكی گه‌وره‌ له‌ ناوچه‌كه‌ سه‌ری هه‌ڵداوه‌".

وتیشی‌: "ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا (به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ دۆناڵد تره‌مپ) كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌ و عێراقیش ده‌بێت".

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ عێراق له‌ دوای‌ 2003 سه‌ركه‌وتوو له‌ دانانی‌ سیستمێكی‌ سیاسی‌ كه‌ خۆ راگربێت له‌به‌رده‌م ئاسته‌نگه‌كاندا.

جه‌ختی‌ له‌وه‌شكرده‌وه‌ كه‌: ده‌بێت به‌ عاقڵانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌ بكه‌ین، چونكه‌ قوڕخکردنی دەوڵەت لەلایەنی تائیفییەوە زۆر مەترسیدارە. ".

حه‌یده‌ر عه‌بادی  راشیگه‌یاند كه‌ "هه‌ڵه‌ی سیاسی له‌ كاتی گۆڕانكاریدا زۆر كاریگه‌ر و مه‌ترسیداره‌ و ئه‌مه‌مان له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا له‌ مێژووی عێراقدا بینیوه‌ و پێویسته‌ بڕیاره‌ نیشتمانییه‌كان به‌ سه‌ربه‌خۆیی بدرێن".


AM:10:09:23/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو