لەسەر داوای عێراق کۆمکاری عەرەبی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجامدەدات
وێستگەنیوز_
ئەمرۆ هه‌ینی 22ـی تشرینی دووه‌می 2024، كۆمكاری عه‌ره‌بی بڕیاری دا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، 24ـی تشرینی دووه‌می 2024، له‌سه‌ر ئاستی نوێنه‌رانی هه‌میشه‌یی وڵاتانی ئه‌ندام كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له بكات.
كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر داوای عێراقه بۆ تاوتوێكردن و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئیسرائیل له دژی عێراق و هێرشكردنه سه‌ر گرووپه چه‌كداره‌كان.
بە گوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامه‌ی (أخبار)ـی لوبنانی کە ئەمرۆ هه‌ینی، 22ـی تشرینی دووه‌می 2024، بڵاوی كردووه‌ته‌وه، گرووپه چه‌كداره عێراقییه‌كان ئاماده‌باشیی خۆیان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێك ڕاگه‌یاندووه و ڕه‌تیان كردووه‌ته‌وه بچنه ژێر فشاره‌كانی ئیسرائیل، كه هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوبردنی ژێرخانی سیاسی و سه‌ربازی و كوشتنی سه‌ركرده كاریگه‌رییه‌كانیانی كردووه.
سه‌رچاوه‌كان له حكومه‌تی عێراق ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، واشنتۆن پلانی ئیسرائیلی بۆ لێدانی گرووپه چه‌كداره‌كان گه‌یاندووه‌ته محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به‌ڵام سوودانی فشاری نه‌خستووه‌ته سه‌ر گرووپه چه‌كداره‌كان بۆ ڕاگرتنی چالاكییه‌كانیان له دژی ئیسرائیل له فه‌ڵه‌ستین.
دەشڵێن: "به‌رپرسانی ئه‌مریكی سه‌رله‌نوێ هۆشدارییه‌كه‌ی ئیسرائیلیان گه‌یاندووه‌ته‌وه سوودانی، به‌ڵام گرووپه چه‌كداره‌كان ڕه‌تیان كردووه‌ته‌وه چالاكییه‌كانیان له دژی ئیسرائیل ڕابگرن تا ئه‌و كاته‌ی ئیسرائیل به ئاگربه‌ستی غه‌ززه و لوبنان ڕازی ده‌بێت."
PM:10:56:22/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 856
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت