بەحرەین 9 کەسی بە تۆمەتی هاوکاریکردنی سوپای پاسداران بە زیندانی هەمیشەیی مەحکوم کرد
وێستگەنیوز-
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی
بەحرەین ڕۆژی یەکشەممە 24ی ئایار ڕایگەیاند، دادگایەکی ئەو وڵاتە سزای زیندانی هەمیشەیی
بەسەر 9 تۆمەتباردا و سزای سێ ساڵ زیندانیکردنی
بەسەر دوو تۆمەتباری دیکەدا سەپاندووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم
کەسانە تۆمەتبار کراون بە هاوکاریکردنی سوپای پاسداران بۆ ئەنجامدانی ئەوەی کە وەک
"کردەوەی دوژمنکارانە و تێرۆریستی" دژی بەحرەین وەسف کراوە.
لەو بەیاننامە بڵاوکراوەیەیەدا
هاتووە، تۆمەتباران دەستیان هەبووە لە "کۆکردنەوەی زانیاری دەربارەی ناوەندە هەستیارەکان
و ئاسانکاری بۆ گواستنەوە داراییەکانی پەیوەست بەو بابەتەوە".
بەحرەین کە وڵاتێکە زۆرینەی
دانیشتووانەکەی لە پەیڕەوانی مەزهەبی شیعەن، پەیوەندییەکی پڕ لە گرژی لەگەڵ کۆماری
ئیسلامیی ئێراندا هەبووە و پایتەختەکەی لە میانی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران،
کرایە ئامانجی هێرشە موشەکی و درۆنییەکانی سوپای پاسداران.
بەرپرسانی حکومەتی بەحرەین
لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار ڕایانگەیاندووە کە هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە
توانیویانە پلانەکانی میلیشیاکانی سەر بە ئێران پووچەڵ بکەنەوە.
PM:03:40:24/05/2026
ئهم بابهته 164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت