زه‌یدی بڕیاری لەسەر خەرجکردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دەرکرد
وێستگەنیوز-
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ئاشکرایدەکات،
عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌ته‌كه‌ی ئاڕاسته‌كردوه
كه هاوشێوه‌ی موچه‌خۆرانی عێراق، موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانیش دابه‌شبكرێت.
ئومێد سه‌باح به‌ڕێوه‌به‌ری
گشتی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كه ئێستا له‌گه‌ڵ شاندێكدا مه‌سرور
بارزانی له به‌غدایه له‌لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن وتی، "له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ماندا،
عه‌لی زه‌یدی سه‌باره‌ت به‌دابه‌شكردنی موچه پێش جه‌ژنی قوربان پێی وتین، "ئیعازم
داوه‌ته وه‌زاره‌تی دارایی عێراق موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم وه‌ك باقی موچه‌خۆرانی
دیكه‌ی عێراق خه‌رجبكرێت و نابێت هیچ جیاوازیه‌ك له‌نێوان موچه‌خۆرانی هه‌رێم و عێراق
بكرێت".
ئومێد سه‌باح راشیگه‌یاند،
"هه‌وڵده‌ده‌ین فالح ساری وه‌زیری دارایی عێراق ببینین، بۆئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌باره‌ی
ناردنی موچه‌وه بكرێت، له‌هه‌مانكاتیشدا هه‌مو ئاماده‌كاریه‌كمان كردوه بۆئه‌وه‌ی
گفتوگۆ بكه‌ین، له‌پێناو موچه‌ی موچه‌خۆران هه‌رچی پێویست بێت له‌سه‌ر هه‌رێمی
كوردستان، ده‌یكه‌ین".
دوێنێ شه‌ممه، عه‌لی
زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له به‌غدا پێشوازیكرد له مەسرور بارزانی، سەرۆکی
حکومەتی هەرێمی کوردستان و رایگه‌یاند، هەموان هاوبەشن لەم وڵاتەدا و ئامانجیان
چارەسەرکردنی کێشەکان و گەیشتن بە ڕێککەوتن و خزمەتکردنی هەمو هاوڵاتییان و پێکهاتەکانە
بێ جیاوازی.
PM:03:07:24/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 548
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت