وەفدی یەکێتی و کۆمەڵ لە سلێمانی کۆبوونەوە


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی ئایاری 2026 لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لەشاری سلێمانی، وەفدێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، و وەفدێکی باڵای کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بەسەرپەرشتی بەڕێز محمەد حەکیم، ئەندامی ئەنجوومەنی سیاسیی کۆمەڵ کۆبوونەوە.

بەپێی راگەیەنراوی هاوبەشی کۆبوونەوەکە، هەردوولا بەوردی گفتوگۆیان لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و دیدگا و بەرنامەی سیاسیی بۆ حکومەتی نوێی پێکهێنراوی عێراق کرد.

هەروەها هاتووە؛ لەکۆبوونەوەکەدا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کۆمەڵی دادگەریی جەختیان لە لێک نزیکبوونەوەی زیاتری لایەنە سیاسییەکان و یەکڕیزیی نیشتمانی و بەرپرسیارێتیی هەموو لایەنەکانە بۆ خزمەتکردنی باشتر بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان کردەوە .

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، پرسی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا تەوەرێکی گرنگی کۆبوونەوەکە بوو، تیشک خرایە سەر گرنگیی هەماهەنگی نێوان هێزە کوردستانییەکان بۆ پاراستنی مافە دەستوورییەکان، تا لەڕێگەی دیدگایەکی هاوبەش و یەک دەنگییەوە لەبەغدا، داکۆکی لە شایستە دارایی و سیاسییەکانی گەلی کورد بکرێت.


PM:01:57:24/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 60 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت