باره‌گای بارزانی راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌رباره‌ی لافاوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بڵاوكرده‌وه
وێستگه‌نیوز –
باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانیانی لافاوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی چه‌مچه‌ماڵ و كه‌ركوك ده‌كات، داواش له ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ده‌كات به زووترین كات به هانای لێقه‌وماوانه‌وه بچن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 9ی كانوونی یه‌كه‌می 2025 باره‌گای بارزانی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه:
*به‌داخێكی زۆره‌وه له ئه‌نجامی بارانبارینی زۆر و لافاوه‌وه له سنووری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و له‌یلان له كه‌ركوك، سێ هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی تریش بریندار بوون.
*پرسه و سه‌رخۆشیی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌واده و كه‌سوكاری قوربانیان ده‌كه‌ین و له خودای گه‌وره داواكارین گیانی خوالێخۆشبوان به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌بر و ئارامی به كه‌سوكاریان ببه‌خشێت.
* هیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێرا بۆ برینداران ده‌خوازین.
*داوا له ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ده‌كه‌ین كه به زووترین كات به هانای لێقه‌وماوان و زیانلێكه‌وتوانی ئه‌و رووداوه بچن و ئه‌وه‌ی له توانایاندا بێت بۆ یارمه‌تیدانیان ئه‌نجام بده‌ن.
PM:10:45:09/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 208
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت