سەرۆكی هەرێمی كوردستان: پشتيوانيى ته‌واومان بۆ خه‌ڵكى چه‌مچه‌ماڵ دووپات ده‌كه‌ينه‌وه
وێستگه‌نیوز –
سەرۆكی هەرێمی كوردستان، وێڕای پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵى بۆ كه‌سوكارى قوربانیان، پشتيوانيى ته‌واوى بۆ خه‌ڵكى چه‌مچه‌ماڵ دووپات كرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "به داخێكى زۆره‌وه هه‌واڵى گيانله‌ده‌ستدانى دوو هاوڵاتى و برينداربوونى ژماره‌يه‌كى ديكه‌مان له سنوورى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ به‌هۆى لافاوه‌وه پێگه‌يشت".
دەشڵێت، "پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكارى قوربانييان ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم و له خواى مه‌زن داواكارم گيانى خوالێخۆشبووان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت، هه‌روه‌ها هيواى زوو چاكبوونه‌وه بۆ برينداران ده‌خوازم".
سەرۆكی هەرێمی كوردستان دووپاتیكردەوە، "لەم دۆخە نەخوازراوەدا، پشتيوانيى ته‌واومان بۆ خه‌ڵكى خۆشه‌ويستى چه‌مچه‌ماڵ و زيانلێكه‌وتووانى لافاوه‌كه دووپات ده‌كه‌ينه‌وه و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راسپێردراون كه به هاناى لێقه‌وماوانه‌وه بچن و هه‌موو هه‌وڵێك بۆ پاراستنى گيان و ماڵى هاوڵاتيان و پێشكه‌شكردنى هاوكاريى پێويست، بده‌ن".
PM:08:54:09/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 112
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت