6 پێشمه‌رگه به‌هۆی هه‌وره بروسكه‌وه برینداربوون
وێستگه‌نیوز، ئه‌میر حه‌سه‌ن -
له گوندێكی سنووری ناحیه‌ی بالیسان 6 پێشمه‌رگه به‌هۆی هه‌وره بروسكه‌وه برینداربوون، یه‌كێك له پێشمه‌رگه‌كانیش بۆ چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی سلێمانی كراوه.
ته‌ها محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی راپه‌ڕین تایبه‌ت به وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له ناحیه‌ی بالیسان به‌هۆی هه‌وره‌بروسه‌كه‌وه شه‌ش پێشمه‌رگه برینداربوون.
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ته‌ندروستی راپه‌ڕین ده‌ڵێت: "دواتر پێشمه‌رگه برینداره‌كان گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی گشتی راپه‌ڕین بۆ چاره‌سه‌ر".
وتیشی: "دۆخی ته‌ندروستی پێنجیان باشه، یه‌كێك له برینداره‌كانیش بۆ چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی كراوه".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری وێستگه له كاتی هه‌وره بروسكه‌كه‌دا 12 پێشمه‌رگه‌ی لیوای 712ی هێزی پێشمه‌رگه بوون له گوندی خه‌تێ-ی سه‌ر به ناحیه‌ی بالیسان، 6یان برینداربوون و له ئێستادا پێنج كه‌سیان نێردراونه‌ته‌وه بۆ ماڵه‌وه.
PM:08:45:09/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 564
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت