یەکگرتوو و رەوتی هەڵوێست و کۆمەڵی دادگەریی لە هەولێر کۆبوونەوە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی کانونی یەکەمی 2025، لەبارەگای سەرکردایەتیی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە هەولێر یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، رەوتی هەڵوێست، کۆمەڵی دادگەری کوردستان کۆبوونەوە.
بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە بێت هەرسێ لایەن لەبارەی هەماهەنگی و کاری هاوبەش لە بەغدا و چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان و پاراستن و بەدەستهێنانی شایستە داراییەکان و مافە دەستوورییەکانی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان کرد".
هەر وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە کۆتاییدا هاوڕابوون لەسەر درێژەدان بە کۆبوونەوە و گفتوگۆکان.
PM:03:11:07/12/2025
ئهم بابهته 224
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت