عه‌لی حسێن: كه‌سمان سودمان له ململانێ و یه‌كتر بریندارنكردنی پارتی و یه‌كێتی نه‌بینوه
وێستگه‌نیوز –
به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی سلێمانی - هه‌ڵه‌بجه - راپه‌ڕینی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه حزبه‌كه‌ی له ئاستی عێراق حزبی یه‌كه‌مه، ده‌شڵێت: "كه‌سمان سودمان له ململانێ و یه‌كتر بریندارنكردنی پارتی و یه‌كێتی نه‌بینوه".
عه‌لی حسێن، به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی سلێمانی - هه‌ڵه‌بجه - راپه‌ڕینی پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه:
*پارتی وه‌كو حزب له ئاستی عێراق حزبی یه‌كه‌مه‌و ده‌نگی یه‌كه‌می هێناوه.
*یه‌كێتی بۆیه نه‌هاته پێشه‌وه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت چونكه قه‌ناعه‌تی وابوو له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا ده‌نگی زیاتر ده‌هێنێت.
*له ساڵی (1964)ئه‌و ململانێیه له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی هه‌یه، كه‌سمان سودمان له شه‌ڕی ناوخۆ و یه‌كتر برینداركردن نه‌بینیوه به‌ڵكو زیانمان كردووه.
*له‌پێكه‌وه‌ی كاركردن و له‌به‌ره‌ی كوردستانی و پێكه‌وه‌بوون له به‌غدادو هه‌رێمی كوردستان، قازانجمان به‌خۆمان و میلله‌ته‌كه‌مان گه‌یاندووه.
*كاك فازیڵ میرانی پیاوێكی به ئه‌زمونه‌وه و به‌بێ بنه‌ما قسه‌ناكات، ده‌ره‌نجامی وه‌ڵامی قسه‌كانی كاك بافڵ بوو.
*ده‌نگه‌كانی پارتی به‌راورد به هه‌ڵبژاردنی پێشوو له سنوری سلێمانی نزیكه‌ی (20) هه‌زار ده‌نگ زیادی كردووه.
*خه‌ڵكی ئه‌م سنوره رقیان له پارتی نییه و چاوه‌ڕوانیان لێی هه‌یه، پێموایه ئه‌و ده‌رگایه خه‌ریكه ده‌كرێته‌وه.
*وه‌ك پارتی ده‌مانه‌وێت هه‌مووان پێكه‌وه‌بین له به‌غدا، به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌ن ئه‌مه‌یان ناوێت.
PM:02:49:12/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 212
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت