مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکگرتوو: پێنج کورسیمان مسۆگەركردووە
وێستگه‌نیوز -
به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان رایگه‌یاند كه رازین له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام تێبینیشیان له‌سه‌ر چۆنێتیی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌كه هه‌یه، پێشیوایه كه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا یه‌كگرتوو ده‌بێته خاوه‌نی پێنج كورسی په‌رله‌مانی عێراق.
سه‌باح بابیری، به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بۆ رووداو وتی: "له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ئه‌مجاره بۆ په‌رله‌مانی عێراق یه‌كگرتووی ئیسلامی به‌گشتی 175 هه‌زار و 918 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "به‌راورد به هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو له هه‌ر سێ بازنه‌كانی سلێمانی، دهۆك و هه‌ولێر ده‌نگه‌كانمان زیادی كردووه، ئه‌مه‌ش جێگای ڕه‌زامه‌ندیمانه".
ناوبراو باسی له‌وه‌شكرد كه "له بازنه‌ی هه‌ولێر 38 هه‌زار و 151 ده‌نگمان به‌ده‌ستهێناوه و پێمان وایه كه له هه‌موو هه‌رێمی كوردستان 5 كورسی به‌ده‌ستده‌هێنین، دوو كورسی له بازنه‌ی سلێمانی، دوو كورسی له بازنه‌ی دهۆك و كورسییه‌كیش له هه‌ولێر".
به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، راشیگه‌یاند كه "یه‌كێك له دیارده ناشیرینه‌كان كه كڕینی ده‌نگه، له‌به‌رده‌م بنكه‌كانی ده‌نگداندا بیندراوه، پاره به‌سه‌ر خه‌ڵكدا دابه‌ش ده‌كرا، بۆئه‌وه‌ی ده‌نگ به لایه‌نێكی دیاریكراو بده‌ن، ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له تێبینییه‌كانمان له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه، بۆیه له هه‌رسێ بازنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، سكاڵامان له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كان تۆمار كردووه و له ماوه‌كانی داهاتووشدا، ژماره‌یه‌ك سكاڵای دیكه‌ش تۆمار ده‌كه‌ین".
AM:11:31:12/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 308
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت