قوباد تاڵه‌بانی: ئێمه به شێوه‌یه‌كی ریشه‌یی پشتیوانی له كه‌رتی وه‌رزش ده‌كه‌ین نه‌ك به پینه‌وپه‌ڕۆ
وێستگه‌نیوز –
قوباد تاڵه‌بانی سه‌رپه‌رشتیاری بازنه‌ی هه‌ولێری هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له هه‌ولێر رایگه‌یاند كه:
*به‌شێك له وه‌رزشوانان ئاگادارن كه زیاتر له ساڵێكه بۆردێكمان پێكهێناوه و پلانی تۆكمه‌مان بۆ پێشخستنی هه‌موو بواره وه‌رزشییه‌كان داناوه و به كرداریش له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌ندێك هه‌نگاومان ناوه.
*له رێگه‌ی په‌سه‌ندكردنی یاساوه له كوردستان و به‌غدا كار بۆ به پیشهییكردنی وه‌رزش و به‌هێزكردنی ژێرخانی وه‌رزشی ده‌كه‌ین.
*ئێمه ده‌مانه‌وێت له رێگه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بودجه‌وه، ساڵانه بودجه‌ی تایبه‌ت بۆ كه‌رتی وه‌رزش دابین بكه‌ین؟
*به‌بێ یاسا و به‌بێ بودجه هه‌ر هه‌نگاوێكی دیكه بنرێت كاتییه و بۆ پینه‌وپه‌ڕۆیه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی وه‌رزش نابێت.
PM:07:39:02/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 296
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت