مەسرور بارزانی: دەبێت بۆ بەدەستهێنانی مافەکانمان و رێگریکردن لە خەڵکانێکی شۆڤێنی؛ هەموومان دەنگ بدەین
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ یەکشەممە 2ـی تشرینی دووەمی 2025، مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ئاهەنگی بانگەشەی پارتی لە شەقڵاوە رایگەیاند: "پێوستە ئەم جارە لە لەم هەڵبژاردنە هەموو بەیەوەکە بەشداری بکەین، چونکە هەموومان بەیەکەوە لەسەر دووڕیانێک وەستاوین، یان ئەوەیە دەبێت ڕێگە بدەین ئاژاوە بەردەوام بێت، مافەکانی ئێمە پێشێل بکەن، خەڵکێکی شۆڤێنی عێراق بەرەو مەرکەزییەت و دیکتاتۆرییەت ببباتەوە، یان دەبێت ئێمە بە بەشدارییی بوونی کارای ئەندامانی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بەرگەری لە مافە دەستوورییەکانی خەڵک بکەین و چیدیکە ئەو مافانە پێشێل نەکرێت."
مەسرور بارزانی لە وتارەکەیدا رایگەیاند، "خوشک و برایان وەڵامی ئێوە وەڵامی پارتییە ئەو وەڵامەییە کە پارتی هەمیشە بۆی تێکۆشاوە، ئێەم بەرەو ڕووناکی دەڕۆین بەرەو پێشکەوتن هەنگاو دەنێین و بەرەو سەرکەوتن دەڕۆین، لە خوا بە زیاد بێت تا پارتی ئێوەی هەبێت هەر سەرکەوتوو و پێشکەوتووە و شانازیتان پێوە دەکەین، ئوەی تێکۆشەو هەمیشە رووىەڕووی ناحەزان وەستاونەتەوە، نەتانهێشتووە پیلانی هیچ ناحەزێک بەرامبەر بە کوردستان سەرکەوێت، پارتی خاوەنی ئێوەیە."
ئاماژەی بەوەشدا، "پێویستە ئەمجارە لە بەغدا کارێکی جددی بکەین بۆ ئەوەی خەڵکی دیکە لە جیاتی ئێمە بڕار نەدات، پێشتر هەموو لایەک خۆی تاقیکردبووەوە و پرسیار ئەوەیە جگە لە نوێنەرانی پارتی کام لایەن بەرگری لە مافەکانی خەڵکی کوردستان کردووە، کەواتە پێویستە پارتی لە بەغدا بوونی هەبێت و بەهێز بێت بۆ ئەوەی کوردستان بەهێز بێت."
دووپاتیشی کردەوە، "دەبێت کاندیدەکان سەرکەون بۆ ئەوەی لە بەغدا بەرگری لە مافەکانی خەڵکی کوردستان و هەموو پێکهاتەکان بکەن، بەرگری لە دیموکراسییەت و ئازدی بکەن، وەک لایەنەکانی دیکە ڕێککەوتنی ژێربەژێر نەکەن، ببنە دەنگی ڕاستەقینەی هەموو تاکێکی ئەم وڵات، هەموو بەشەکانی دیکەی عێراق چاویان لەوەیە پارتی بەرری لە مافەکانیان بکات."
PM:04:06:02/11/2025
ئهم بابهته 212
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت