وەزارەتی شارەوانیی هەرێم زیاتر لە 756 ملیۆن دیناری بۆ پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە سلێمانی خەرجکرد
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ یەکشەممە 2ی تشرینی دووەمی 2025، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان لە فەرمانێكی وەزاریدا ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی (756،088،000)دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی كاری كۆنكرێتكردنی تۆڕی شەقامەكانی كەرتی (یەكەكەكان)ی بەكرەجۆ.
وەزارەتی شارەوانیی هەرێم دەڵێت، "ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی 100%ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانییە و لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە فەرمانی خەرجكردنی بەمەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەكە بەپێی یاسا و ڕێنماییە داراییەكان تایبەت بە داهات دراوە".
هەر ئەمڕۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە فەرمانێكی وەزاریدا رەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی (800،470،000) دینار بۆ نۆژەنكردنەوە و قیركردنی ژمارەیەك شەقام لە سنووری شارەوانیی ئاكرێ.
AM:11:10:02/11/2025
ئهم بابهته 272
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت