دەزگای شەهیدانی عێراق: ئیمتیازاتەكانی دەزگاکەمان كەسوكاری شەهیدانی كوردیش دەگرێتەوە


وێستگەنیوز-

دەزگای شەهیدانی عێراق، هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستان دەكات، بۆ ئامادەكردنی داتایەكی تەواو بە ناو و ژمارەی شەهیدانی كورد، بەمەبەستی ئەوەی ئیمتیازاتی سوودمەندبووانی یاسای دەزگاكە بیانگرێتەوە.


عەبدول ئیلا نائیلی، سەرۆكی دەزگای شەهیدانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، "بەپێی هەمواركردنەوەی نوێی یاسای دەزگاكە بە ژمارە 23 بۆ ساڵی 2024، ئیمتیازاتەكانی دەزگاكە شەهیدانی كوردیش دەگرێتەوە، بەمەرجێك كەسوكاريان هیچ مافێكیان لە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێمی كوردستان وەرنەگرتبێت و نیشتەجێی ئیدارەی حكومەتی ناوەندی بن".

وتیشی، "قەرەبووكردنەوەی كەسوكاری ئەو شەهیدە كوردانەی نیشتەجێی هەرێمی كوردستانن، دەكەوێتە سەر ئەستۆی وەزارەتی شەهیدانی حكومەتی هەرێم".

ئاماژەشی كردووە، "دەزگای شەهیدانی عێراق ژمارەیەك كۆبوونەوەی لەگەڵ وەزارەتی شەهیدانی هەرێمی كردووە بۆ دانانی میكانزمێك و ئامادەكردنی داتای ورد كه ناوی شەهیدان و ژمارەیان و هەموو زانیارییەكان لەخۆبگرێت".

سەرۆكی دەزگای شەهیدانی عێراق راشیگەیاند، "دەزگای شەهیدانی عێراق بۆ رێكاری قەرەبووكردنەوە پشت بە داتا و بەڵگەنامە فەرمییەكان دەبەستێت و هەرچ كەسێك زانیاری تەواویان پێ‌ نەدات ئیمتیازاتەكان نایانگرێتەوە".


AM:08:57:02/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو