یه‌ره‌كه: هێرشه‌كه‌ی 19ی ئه‌م مانگه‌ی پێنجوێن له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ئه‌نجامدراوه
وێستگه‌نیوز-
یه‌كینه‌كانی پاراستنی رۆژهه‌ڵات (یه‌ره‌كه)/ پژاك رایگه‌یاند كه هێرشه‌كه‌ی 19ی ئه‌م مانگه‌ی پێنجوێن له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ئه‌نجامدراوه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه یه‌كینه‌كانی پاراستنی رۆژهه‌ڵات (یه‌ره‌كه)/ پژاك راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "وه‌ك گه‌له‌كه‌مان و ڕای گشتیی ده‌زانێت له به‌رواری 19ی ته‌مووزی 2025، هێرشێكی ئاسمانی له گوندی شیوه‌گوێزانی سه‌ربه شارۆچكه‌ی پێنجوێن ئه‌نجامدرا. ئه‌م هێرشه‌ی كه ئه‌نجام دراوه، هێزه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانمانی كردووه‌ته ئامانج".
یه‌ره‌كه ده‌ڵێت: "له‌سه‌ره‌تا سه‌باره به ڕووداوه‌كه چه‌ندین هه‌واڵ بۆ ڕای گشتیی بڵاوكرایه‌وه و هه‌ركه‌سێك به‌پێی ویستی خۆی باسی له ڕووداوه‌كه ده‌كرد. وه‌ك یه‌كینه‌كانی پاراستنی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئێمه‌ش ده‌ستمان به لێكۆڵینه‌وه كرد و ڕاستییه‌كان ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه ئه‌و هێرشه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئێرانه‌وه بۆسه‌ر هێزه‌كانمان ئه‌نجام دراوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "ده‌وڵه‌تی ئێران زۆر جار كه ده‌كه‌وێته ناو حاڵه‌تی ته‌نگییه‌وه په‌نا بۆ ئه‌و جۆره هێرشانه ده‌بات. هێرشه‌كان بۆ سه‌ر گه‌له‌كه‌مان له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، هه‌روه‌ها فشاره‌كان بۆ سه‌ر ژنان و له‌سێداره‌دانی ڕۆژانه‌ی گه‌له‌كه‌مان، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دۆخی ئاڵۆزی ئه‌م سیسته‌مه بێهیوایه".
له به‌شێكی تری راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له كاتژمێر 08:45 خوله‌كی به‌یانی ڕۆژی 19ی ته‌مووزی 2025 هێزه‌كانمان له ناوچه‌ی پێنجوێن له‌لایه‌ن درۆنی كامیكازییه‌كانی (خۆكوژ) ده‌وڵه‌تی ئێرانه‌وه كرانه ئامانج و به‌هۆیه‌وه یه‌كێك له هه‌ڤاڵه‌كانمان به ناوی سمكۆ كۆبانێ شه‌هید بوو".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "سمكۆ كۆبانێ، كوڕی ڕاسته‌قینه‌ی گه‌له‌كه‌مانه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، كه له‌گه‌ڵ به‌ها وڵاتپارێزییه‌كانی ناوچه‌ی هه‌ورامان گه‌وره بووه و هه‌رگیز له حه‌قیقه‌تی گه‌له‌كه‌ی دوورنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه، هه‌میشه به بوێرانه سه‌ری خۆی له دژی ئه‌و ڕژێمه داگیركه‌ره كۆنه‌په‌رسته به‌رزكرده‌كرده‌وه، تا دوا دڵۆپی خوێنی بێ دوودڵی تێكۆشا و بۆ ژیانێكی ئازاد به‌رده‌وام بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر له‌ناو خه‌بات و تێكۆشاندا بوو. له داهاتوودا له به‌یاننامه‌یه‌كی ورددا زانیاری له‌سه‌ر ناسنامه‌ی هه‌ڤاڵه‌كه‌مان بۆ ڕای گشتیی ده‌خه‌ینه‌ڕوو".
ده‌شڵێت: "له‌م سه‌رده‌مه بێده‌سه‌ڵاتییه‌یدا، به‌تایبه‌تی دوای هێرشه‌كانی ئیسرائیل كه 12 ڕۆژی خایاند، ده‌وڵه‌تی ئێران له‌بری په‌نا بۆ ڕێبازی دیموكراتیل و یه‌كگرتن له‌گه‌ڵ گه‌ل، هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر گه‌ل زیاتر ده‌كات. ڕۆژانه بارودۆخی بكه‌ر نادیار دروست ده‌كات و ڕێگاكانی چاره‌سه‌ركردن ده‌گرێت، به‌مه‌ش قه‌یران و ئاژاوه زیاد ده‌كات".
یه‌ره‌كه راشیگه‌یاندووه كه "ئێمه وه‌ك هێزه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له به‌رامبه‌ر ئه‌م جۆره هێرشانه‌دا بێ به‌رگریی نامێنینه‌وه و تا كۆتایی له چوارچێوه‌ی مافه ڕه‌واكه‌ماندا به‌رگریی له خۆمان ده‌كه‌ین. به هیچ شێوه‌یه‌ك هێرش ناكه‌ینه سه‌ر هیچ كه‌سێك، به‌ڵكو هه‌میشه به‌رگریی له خۆمان ده‌كه‌ین و له به‌رامبه‌ر هه‌ر جۆره هێرشێك بۆ سه‌ر گه‌ل و هێزه‌كانمان بێچاره نامێنینه‌وه. له كۆتاییدا وه‌ك یه‌كینه‌كانی پاراستنی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی هه‌ڤاڵی ئازیزمان و سه‌رجه‌م گه‌لی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كه‌ین و جارێكی دیكه به‌ڵێنی تۆڵه به گه‌له‌كه‌مان ده‌ده‌ین و به هیچ شێوه‌یه‌ك خوێنی هه‌ڤاڵه‌كه‌مان له‌سه‌ر زه‌وی به‌جێناهێڵین".
PM:07:10:20/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 312
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت