رۆژی دووشەممە شەقامی رۆیشتوو لە فلکەی تانجەرۆ بۆ بازگەی سلێمانی – عەربەت دادەخرێت


وێستگەنیوز_

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە سبەی دووشەممەوە، شەقامی رۆیشتوو لە فلکەی تانجەرۆ بۆ بازگەی سلێمانی – عەربەت دادەخرێت.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا رایگەیاند، "بەمەبەستی قیرکردنی شەقامی رۆیشتوو لە فلکەی تانجەڕۆ بۆ بازگەی سلێمانی – عەربەت، ئاگاداری سەرجەم شۆفێران و هاوڵاتییانی شاری سلێمانی دەکەین کە لە رۆژی دووشەممە، واتە رێکەوتی 21ـی 7ـی 2025 دەستدەکرێت بە کاری قیرکردن لە شەقامەکەدا".

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ زیاتر کارئاسانی بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێلەکان، سەرەتا لە بازگەی سلێمانی – عەربەت، دەست بە کاری قیرکردن دەکرێت.

داواش لە شۆفێران دەکات، شەقامی تەنیشتی وەک جێگرەوە بەکاربهێنن لەو شوێنەی کە قیرکردن ئەنجامدەدرێت و هاوکاریی تیمەکانی شارەوانی و هاتوچۆ بکەن.


PM:05:50:20/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 680 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت