کۆمیسیۆن بەکارهێنانی مەرەکەبی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق هەڵوەشاندەوە
وێستگەنیوز_
ئەمرۆ یەکشەممە 20ـی تەمموزی 2025، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڕیاریدا بەکارهێنانی "مەرەکەبی هەڵبژاردن" بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتووی عێراق هەڵبوەشێنێتەوە، ئەمەش بەهۆی بەکارهێنانی کارتی بایۆمەتری و سێ پەنجەمۆری دەنگدەران.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاندووە، چەند هۆکارێک لە پشت لابردنی مۆری دەنگدانەوەن، کە سەرەکیترینیان ئەوەیە ئێستا بەکارهێنانی کارتی بایۆمەتری جێگای هەموو ئەوانەی پڕ کردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە رابردوودا مۆری دەنگدان بۆ ئەوە بەکاردەهات کاتێک کەسێک دەنگ دەدات نیشانەیەکی ناسەرەوەی هەبێت و نەتوانێت بچێتە هیچ وێستگەیەکی دیکە بۆ دەنگدان، وەک بەشێک لە پرۆسەکانی رێگریکردن لە ساختەکاریی.
ئەوەش هاتووە، ئێستا کارتی بایۆمێتری و ئەو ئامێرانەی بەکاردەهێنرێت بۆ دەنگدان، هەروەها بەکارهێنانی کامێرای چاودێری رێگری لە ساختەکاری و دووبارە دەنگدانەوە دەگرن، بۆیە پێویست بە مۆری دەنگدان ناکات، هاوکات، ئەو بڕیارە دەبێتە هۆی پاراستنی نهێنی تاک و کەس نازانێت کە ئاخۆ کێ دەنگی داوە و کێ دەنگی نەداوە.
PM:04:42:20/07/2025
ئهم بابهته 484
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت