نوێترین زانیاریی لەبارەی ناردنی مووچە و لێدوانی تەیف سامی بۆ لیژنەی دارایی پەرلەمان


وێستگەنیوز_

نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: تەیف سامی دووپاتی کردووەتەوە، بەبێ هەناردەی نەوت و رادەستکردنی داهاتی نانەوتی مووچە نایەت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 20ـی 7ـی 2025، نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەیاندا تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق پێی وتوون، "بەو مەرجە مووچە دەنێرێت کە دەبێت هەرێمی کوردستان داهاتی نانەوتی رادەست بکات کە 120 ملیار دینارە و هەناردەی نەوتیش لە بەندەری جەیهانەوە دەستپێبکاتەوە".
 
نەرمین مەعرووف ئاشکرای کرد کە، تەیف سامی "دووپاتیکردەوە داهاتی نانەوتی رادەست نەکرێت و نەوت هەناردە نەکرێتەوە، مووچە نایەت".

ئاماژەی بەوەشکرد، وەزیری دارایی عێراق جەختی کردووەتەوە کە، تاکە رێگە بۆ ناردنی مووچە، "جێبەجێکردنی ئەو داواکارییانەیە".


PM:03:34:20/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 2716 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت