پەیامنێری وێستگەنیوز لە دهۆک: لە قەزای شێخان باوک و کچێک کوژران
وێستگەنیوز-
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی تەموزی 2025، لە قەزای شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆک تەرمی باوک و کچێک لەنێو ماڵەکەیاندا دۆزرانەوە.
رزگار کامیل، پەیامنێری وێستگەنیوز لە دهۆک رایگەیاند، "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە قەزای شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆک تەرمی باوک و کچێک لەنێو ماڵەکەیاندا بە کوژراوی دۆزرانەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "کوژراوەکان خەڵکی کومەڵگەی مەهەتن و ئێزدین باوکەکە تەمەنی نزیکەی 60 ساڵە و کچەکەش 27 ساڵە".
لەبارەی هۆکارەی رووداوەکەوە پەیامنێری وێستگەنیوز لە دهۆک وتی، "بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان هۆکارەکەی کێشەی کۆمەڵایەتی بووە و پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە و تەرمەکان براونەتە پزیشکی دادی دهۆک".
PM:02:01:20/07/2025
ئهم بابهته 220
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت