قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاو بۆ شاری هەولێر دەکرێتەوە
وێستگەنیوز-
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاو بۆ شاری هەولێر دەکاتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی تەموزی 2025، کاتژمێر 10:00ی سەرلەبەیانی، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاو بۆ شاری هەولێر دەکاتەوە.
رۆژی 8ی ئهيلولى 2024، مهسرور بارزانى بهردى بناغهى پرۆژهى فرياگوزاریی خێراى ئاوى ههولێری دانا، پرۆژەکە بە گوژمەی نزیكەی 480 ملیۆن دۆلار، له ماوهى كهمتر له 550 ڕۆژ جێبەجێ دەکرێت و به تهواوبوونى پرۆژهكه، كێشهى كهمئاوى له شارى ههولێر به رێژهى 100% چارهسهر دهبێت.
لەکاتی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەکە سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، "پرۆژەی فریاگوزاری خێرای گەیاندنی ئاو بۆ ماوەی 30 ساڵ كێشەی كەم ئاوی لە هەولێر چارەسەر دەكات".
پرۆژەکە لە رۆژێکدا 480 هەزار مەتر سێجا ئاو دەپاڵێوێت، هەروەها بۆ هەر کاتژمێرێک 20 هەزار مەتر سێجا بە شێوازێکی 24 کاتژمێری ئاوی خاوێن کە شیاوە بۆ خواردنەوە بۆ گەڕەکەکانی شاری هەولێر دابین دەکات.
AM:08:25:20/07/2025
ئهم بابهته 440
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت