عەزیز ئەحمەد: ئەو درۆنانەی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کردە ئامانج لە قەزای دووبزەوە ئاڕاستەکراون
وێستگەنیوز-
جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم زانیاریی دەخاتەڕوو.
ئەمڕۆ شەممە 19ی تەموزی 2025، عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" نووسیویەتی، "ئەو درۆنە بۆمبڕێژکراوانەی کە هەفتەی رابردوو کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانیان کردە ئامانج، لە دوبزی پارێزگای کەرکوکەوە ئاڕاستەکراون".
دوێنێ هەینی سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، "سەرچاوەی دروستکردنی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی کە لە هێرشەکاندا بەکارهێنراون، دەرکەوت ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە جەنگین و بە کێشی جیاواز لە دەرەوەی عێراق دروستکراون".
ئاماژەی بەوەشکرد، "دوای دەستنیشانکردنی وردی شوێنی هەڵدانی ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە، سەلمێندرا لە شوێنێکی دیاریکراو لە ناو خاکی عێراقەوە ئاڕاستەکراون".
PM:11:34:19/07/2025
ئهم بابهته 236
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت