بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا: تێچووی چارەسەری یەک تووشبووی شێرپەنجە 500 بۆ 600 ملیۆن دینارە لە ساڵێکدا
وێستگەنیوز_
د. یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوای تایبەت بە شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی خوێن لە سلێمانی دەڵێت، خەرجیی چارەسەری یەک تووشبووی شێرپەنجە لە ساڵێکدا 500 بۆ 600 ملیۆن دینارە.
ئەمڕۆ شەممە 19ـی 7ـی 2025، لە سیمیناری دامەزراوەی ڤیژن لە سلێمانی، د. یاد نەقشبەندی رایگەیاند، خەرجیی چارەسەری یەک تووشبووی شێرپەنجەی مەمک لە مانگێکدا 12 ملیۆن و لە ساڵێکدا 120 ملیۆن دینارە.
بە وتەی د. یاد نەقشبەندی، گرنگترین رێکار بۆ بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە، بریتییە لە پشکنینی پێشوەختە، جەختی لەوەشکردەوە کە ئامارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە بەراورد بە 10 ساڵی رابردوو دووهێندە بووە.
هاوکات د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی گوتی، پێویستە سەنتەرێکی پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجە دابنرێت.
ئامارەکانی شێرپەنجە لە باشووری کوردستان لە ساڵانی 2023 و 2024
لە هەولێر ساڵی 2023= 5456 تووشبووی نوێ تۆمارکراون
لە هەولێر ساڵی 2024= 4983 تووشبووی نوێ تۆمارکراون
لە سلێمانی ساڵی 2023= 2796 تووشبووی نوێ تۆمارکراون
لە سلێمانی ساڵی 2024= 3310 تووشبووی نوێ تۆمارکراون
لە دهۆک ساڵی 2023= 1250 تووشبووی شێرپەنجە تۆمارکراون
لە دهۆک ساڵی 2024= 1303 تووشبووی نوێی شێرپەنجە تۆمارکراون
لە کەرکووک ساڵی 2023= 1116 تووشبووی نوێ تۆمارکراون
لە کەرکووک ساڵی 2024= 1276 تووشبووی نوێ تۆمارکراون
PM:03:56:19/07/2025
ئهم بابهته 620
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت