خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی 5، 6 و 7 بەم جۆرە دەبێت
وێستگەنیوز_
دوای ئەوەی هێشتا بەغدا مووچەی مانگەکانی 5 و 6ـی 2025ـی نەناردووە، بەڵام لە ئێستادا رێککەوتن لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە و بڕیارە لە سبەی یەکشەممەوە دەست بە پرۆسەی پێدانی داهاتی ناوخۆ بە بەغدا بکرێت و لە بەرامبەردا مووچەی فەرمانبەران بنێردرێت. هەوڵیش هەیە هەتا 15ـی 8، مووچەی هەر سێ مانگەکانی 5، 6 و 7 دابەشبکرێت بۆ رێککردنەوەی مانگەکان لەگەڵ بەغدا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی وێستگەنیوز کە لە وەزارەتی دارایی دەستیکەوتووە،، سبەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بڕی 120 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆ دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.
دواتر، چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی 24 کاتژمێردا لە دوای ناردنی بڕی 120 ملیار دینارەکە، حکومەتی عێراق مووچەی مانگی 5 خەرج بکات.
سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی راشیگەیاند، راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و دەبێت لە رۆژانی سێشەممە، چوارشەممە و پێنجشەممە پرۆسەکە تەواو بکرێت.
پاشان "لە رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو، 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت و رۆژی دواتر واتە دووشەممە 28ـی 7ـی 2025، مووچەی مانگی 6 دەخرێتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە هەمان شێوە لە رۆژانی سێشەممە، چوارشەممە و پێنجشەممە پرۆسەی دابەشكردنی مووچە تەواو دەکرێت".
هەروەها لە لایەکی دیکەوە، "لە ئێستادا و لە ماوەی ئەم دوو هەفتەی کۆتایی مانگەدا، ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەوەی خشتەی مووچەی مانگی 7 ئامادەبکرێت بۆ ئەوەی کە چووینە نێو مانگی 8، بتوانن لەگەڵ بەغدا مانگەکانی دابەشکردنی مووچە رێکبخرێتەوە و هەتا 15ـی 8ـی 2025 مووچەی مانگی 7ـیش دابەش بکرێت".
PM:01:08:19/07/2025
ئهم بابهته 73324
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت