خالید شوانی: مووچه‌ی مانگی 5 و مانگه‌كانی دیكه‌ش دوای وردبینی خه‌رج ده‌كرێت
وێستگه‌نیوز-
وه‌زیری دادی عێراق رایگه‌یاند كه رێككه‌وتنی ئه‌مجاره‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا تا كاتی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت، ده‌شڵێت: "مووچه‌ی مانگی 5 و مانگه‌كانی تر دوای وردبینی خه‌رج ده‌كرێت.
خالید شوانی، وه‌زیری دادی عێراق ده‌رباره‌ی كۆبوونه‌وه نائاساییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ رووداو وتی: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری دا مووچه‌ی مانگی 5ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج بكرێت و مانگه‌كانی دیكه‌ش دوای وردبینی خه‌رج ده‌كرێت".
وتیشی: "محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران پێشوازی له بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه و سوپاسی ڕۆڵی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی كرد كرد بۆ هه‌واڵ و رۆڵی و گه‌یشتن به‌م رێككه‌وتنه ".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا "هیوادارم ئه‌م رێككه‌وتنه جێبه‌جێ بكرێت و ببێته ده‌ستپێكێك بۆ كۆتاییهێنان به قه‌یرانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كه به‌راستی له نه‌هامه‌تییه‌كی زۆر گه‌وره‌دا ده‌ژیان و بوونه‌ته قوربانی ناكۆكییه سیاسییه‌كان".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "رێككه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌مجاره درێژخایه‌نه و تا كاتی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت".
راشیگه‌یاند كه "به پێی رێككه‌وتنه‌كه هه‌رێمی كوردستان رۆژانه 230 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت و مانگانه‌ش 120 ملیار دیناری داهاتی نانه‌وتی ڕاده‌ستی به‌غدا ده‌كات".
PM:02:45:17/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 628
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت