عێراق بڕیاری ناردنی مووچه‌ی بۆ هه‌رێم دا
وێستگه‌نیوز-
دوای په‌سه‌ندكردنی لێكتێگه‌یشتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاری ناردنی مووچه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان دا.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست وێستگه كه‌وتوون، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق لێكتێگه‌یشتنی هه‌ولێر و به‌غدای له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان په‌سه‌ند كرد.
دواتر بڕیاری ناردنی مووچه بۆ هه‌رێمی كوردستان درا و ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی راسپێردرا به خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگی 5ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 17ی ته‌مموزه، به‌ڵام تا ئێستا مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مووچه‌ی مانگه‌كانی ئایار و حوزه‌یرانی رابردوویان وه‌رنه‌گرتووه.
PM:01:53:17/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 1056
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت