وەزارەتی دارایی: داواکارین وەزارەتەکان بەزوویی دۆسیەی ئەو فەرمانبەرانەمان بۆ بنێرن کە بڕیاری خانەنشین بوونیان بۆ دەرچووە


وێستگەنیوز_

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: لە کۆبوونەوەیەکدا وەزیری دارایی داوای کردووە، پەلە بکرێت لە تەواوکردنی دۆسیەی خانەنشینان، داوا لە وەزارەت و فەرمانگەکان کراوە دۆسیەی ئەو فەرمانبەرانە بنێرن کە بڕیاری خانەنشین بوونیان بۆ دەرچووە. 

ئەمرۆ سێشەممە، 13ـی ئایاری 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە مانگی شوباتەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 10 هەزارو 200 مامەڵەی خانەنشیان تەواو کراوە و بۆ مانگی ئایار زیاتر لە دوو هەزار خانەنشینی دیکە، ناوەکانیان داخلی لیستی مووچە دەکرێت و مووچەی پێنج مانگیان بۆ خەرج دەکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، داوا لە وەزارەت و فەرمانگەکان دەکەین بەزوویی دۆسیەی ئەو فەرمانبەرانە بنێرن کە بڕیاری خانەنشین بوونیان بۆ دەرچووە و پەلەبکرێت لە دەرکردنی ڕێنمایی بۆ جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق لەسەر سەرجەم ئاستەکان و گواستنەوەی دۆسیەی خانەنشینانی سەربازی لەوەزارەتی پێشمەرگەوە بۆ سەر وەزارەتی دارایی.


PM:10:20:13/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 612 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت