بەهۆی باوە ناوچەیەک بێ کارەبا دەبێت


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی باوە دەیان ستونی کارەبا شکاوە و ناحیەی بنگرد بێ کارەبا بووە.


عەلی محەمەد، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کاروبای دوکان رایگەیاند، "ئەمشەو بەهۆی باوە لەسەر فیدەری دوو وێستگە گۆڕینی کارەبا دوکانی گەشتیاری لەنێوان گوندی قەرەتەپە و سەرسیان لە ناحیەی بنگرد دەیان ستونی 11 مەتری هێڵی 11 کەی ڤی شکاوە بووەتە هۆی پچڕانی کارەبا سنوورەکە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "لەئیستادا کارمەندانی هۆبەی چاکسازیی کارەبای بنگرد سەرقاڵی گەڕاندنەوەی کارەبان بۆ سنوورەکەیان".


PM:11:22:14/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت