شایستەی دارایی دوو مانگی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت


وێستگەنیوز-

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایدەگەیەنێت، لەم هەفتەیەدا شایستە داراییەکانی مانگەکانی 7 و 8ی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت.


کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "لەم هەفتەیەدا شایستە داراییەکانی مانگەکانی 7 و 8ی مامۆستایانی گرێبەست بەشێوەی مقطوعی بەیەکەوە دابەشدەکرێت کە بڕەکەی 400 هەزارە بەپێی بەشە وانە".

ئاماژەی بەوەکرد، "سبەی یەکشەممە 15ی کانونی یەکەمی 2024، هەر پەروەردەیەک چەکی ئامادە بێت دەتوانی سەردانی بانق بکات بۆ وەرگرتنی".




PM:09:50:14/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت