مەزڵوم عەبدی: لە ئەمڕۆدا یەکێتی و یەکڕیزیی نیشتمانی کورد لە سوریا پێویستییەکی مێژووییە


وێستگەنیوز-

فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایدەگەیەنێت، لە ئەمڕۆدا یەکێتی و یەکڕیزیی نیشتمانی کورد لە سوریا پێویستییەکی مێژووییە، ئاماژە بەوەشدەکات، چاوەڕوانییان لە هەموو لایەنە کوردییەکانە دوور لە بەرژەوەندی حزبایەتی.


مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکسەوە پەیامێکی ئاراستەی سەرجەم لایەنە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان کردووە و رایگەیاندووە، "لە ئەمڕۆدا یەکێتی و یەکڕیزیی نیشتمانی کورد لە سوریا پێویستییەکی مێژووییە و وەڵامدەرەوەی مەترسییەکانی ئەم قۆناغەیە".

ئاماژەی بەوەکردووە، "چاوەڕوانیمان لە هەموو لایەنە کوردییەکانە دوور لە بەرژەوەندی حزبایەتی و بە شێوەیەکی ئەرێنی وەڵامی بانگەوازە جەماوەرییەکان بدەنەوە لە پێناو دیالۆگو یەکهەڵوێستی"،

فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە کۆتاییدا دەڵێت، "داوا لە هەموو کەسێک دەکەین کە بە شێوەی ئەرێنی مامەڵە لە گەڵ هەوڵەکانی ئێستا بکەن، کە لەپیناو پێکهێنانی یەکێتی و یەکڕیزیی نیشتمانیی کوردی خراونەتەگەڕ، بۆ ئەوەی بگەیەنە هەڵوێستێکی یەکگرتوو بە ئامانجی دیالۆگی سوریایی و بەشداری لە ئایندەی سوریای دیموکراتیک و فرەپێکهاتەیی".


PM:09:27:14/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت