بە تۆمەتی تەقەکردن بە چەکی بێ مۆڵەت دوو تۆمەتبار دەستگیرکران


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند کە هەستاون بە هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و تەقەکردن و بڵاو کردنەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

ئەمڕۆ شەممە 14ی کانونی یەکەمی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، "یەکێک لەو تۆمەتبارانە لە ژێر کاریگەری بەکارهێنانی مادەى هۆشبەردا هەستاوە بە ئازاردانی کەسێکی خاوەن پێداویستی تایبەت و گرتە ڤیدیۆی کاتی ئازاردانی تۆمارکردووە".

بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دوو تۆمەتبارەکە، بەناوەکانی (ک ، ح ، م) و ( ح ، ع ، أ) دەستگیرکراون.

ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەکرد، "هەرکەسێک چەکی بێ مۆڵەت هەڵگرێت و خۆی نمایش بکات لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لە لایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر دەکرێت".




PM:08:39:14/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت