محەممەد حاجی مەحموود: تەیف سامی رەنگە دراوسێکەی خۆی نەیناسێ بەس راگەیاندنی کوردی گەورەی کردووە
وێستگەنیوز_
محەممەد حاجی مەحموود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، "تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، رەنگە دراوسێکەی خۆی نەیناسێ بەس راگەیاندنی کوردی گەورەی کردووە."
لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای فەرمی حیزبەکەی، محەممەد حاجی مەحموود دەڵێت: تەیف سامی رەنگە دراوسێكەی خۆی نەیناسێت، كەچی راگەیاندنی کوردی وایکردووە ئێستا هەموو مناڵێکی كورد ناوی ئەزانێت و دەزانێت چی بەدەستە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەمە بە هەڵە هاتووە، بڕیار بەدەست تەیف سامی نییە، بڕیار بەدەست سەرۆک وەزیرانە."
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکرارتی کوردستان جارێکی دووپاتی دەکاتەوە و دەڵێت: "هەموو شتەکان بەدەست سەرۆک وەزیرانە، ئەو واژۆیەک بکات هەموو شتەکان جێبەجێ دەبێت و هیچ بەدەست تەیف سامی نییە."
PM:12:57:14/12/2024
ئهم بابهته 568
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت