20 رۆژ تێپەڕیوە و هێشتا هەناردەی گازی سروشتیی ئێران بۆ عێراق دەستیپێنەکردووەتەوە
وێستگەنیوز_
پاش ئەوەی لە 24ـی مانگی رابردووەوە، ئێران هەناردەکردنی گازی سرووشتی بۆ عێراق بەتەواوی راگرت و لایەنی ئێرانی بە عێراقی راگەیاندبوو: "بەهۆی نۆژەنکردنەوەی بۆریی گواستنەوەی گاز، بۆ ماوەی 15 رۆژ هەناردەکردنی گازەکەیان بۆ عێراق راگرتووە، بەڵام لە ئێستادا دوای تێپەڕبوونی 20 رۆژ هێشتا هەناردەی گازی سرووشتیی ئێران بۆ عێراق دەستیپێنەکردووەتەوە.
ئەمرۆ شەممە 14ـی 12ـی 2024، ئەحمەد عەبادی، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند: "لەگەڵ تەواوبوون و تێپەڕبوونی ماوەی 15 رۆژەکە؛ بەڵام هێشتا ئێران هەناردەکردنی گازەکەی بۆ عێراق دەستپێنەکردووە".
ئاماژەی بەوەشکردووە کە عێڕاق هۆکارەکەی لا ڕوون نییە؛ و "لایەنی ئێرانی دەڵێن، هێشتا پرۆسەی نۆژەنکردنەوەی بۆری گواستنەوەی گاز تەواو نەبووە".
ئەحمەد عەوادی دەڵێت: ئێستا بەهۆی کێشەکەوە، کارەبا کەمتر بەرهەمدێت، لەهەمان کاتیشدا بەشێکی وێستگەکان لەژێر نۆژەنکردنەوەدان، بۆیە ئێستا بەرهەمهێنانی کارەبا لە عێراق لە خوارووی 15 هەزار مێگاوات کارەباوەیە. ئەوەش کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانیی بەشێوەیەکی بەرچاو کەم کردووەتەوە؛ و بەرهەمهێنانی 5500 مێگاوات کارەبای عێراق کەمبووەتەوە.
AM:10:06:14/12/2024
ئهم بابهته 424
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت