لە سنووری کەرکوک تەرمی کەسێک دۆزرایەوە


وێستگەنیوز-

لە سنووری کەرکوک تەرمی کەسێک دۆزراوەتەوە و ناسنامەی کەسەکە ئاشکرا کراوە.


ئەمشەو شەممە 23ی تشرینی دووەمی 2024، تەرمی كەسێك لەنێوان گوندەکانی بیبانی و کەڵوڕ نزیك ناحیەی پردێ لە سنووری پارێزگای کەرکوک دۆزرایەوە، پۆلیس چووەتە شوێنی رووداوەکە.

ناسنامەی تەرمەكەش ئاشكرا كراوە، ئەو کەسە ناوی (عەباس زاهیر)ە و دانیشتووی گەڕەكی دۆمیزی شاری كەركوكە و تەمەنی 42 ساڵە و تاوەكوو هێشتا هۆكاری كوشتنەکەی دیاری نەکراوە.


PM:10:50:23/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت