نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست: دوو هەزار و 453 وانەبێژی لەسەر کار لادراو دەکرێنە گرێبەست
وێستگەنیوز-
نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست لەبارەی بە گرێبەستکردنی بەشێک لە مامۆستایانی لەسەر کار لابراو زانیاری دەخاتەڕوو.
ئەمڕۆ شەممە 23ی تشرینی دووەمی 2024، عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، "لە کۆی ئەو 37 هەزار و 933 مامۆستای گرێبەست بە هۆکاری ئەوەی لە شوێنی دیکە دامەزراون گرێبەستەکانیان هەڵوەشاوەتەوە و لە شوێنی ئەوان ئەو وانەبێژانە دەکرێنە گرێبەست کە بە هۆکاری جیاواز لە کارەکانیان دوورخرابوونەوە".
نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست وتی، " دوو هەزار و 453 وانەبێژی لەسەر کار لادراو دەکرێنە گرێبەست".
ئاماژەی بەوەشکرد، "بەشێک لە پەروەردەکان بە نهێنی ئەو شوێنانەیان پڕکردووەتەوە، بەڵام ئێمە داوادەکەین ئەو پرۆسەیە بە شێوەیەکی ئاشکرا بەڕێوەبچێت بۆ ئەوەی مافی هیچ کەسێک نەخورێت".
PM:10:19:23/11/2024
ئهم بابهته 276
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت